كۆچبەران 4ملیۆن دینار دەدات بەهەرخێزانێك كە بەم دواییە گەڕاونەتەوە شەنگال

ناوخۆ
  • 15-03-2024, 14:35
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران دابەشكردنی ڕاستەوخۆی 4 ملیۆن دیناری بەسەر هەر خێزانێك كە بەم دواییە گەڕاونەتەوە قەزای شنگال ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكی وەزارەت كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی وەزیرا، و بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جبرۆ، كادیرانی وەزارەتەكە دەستیان كرد ووە بە دابەشكردنی (چەكی بانكی)ی یارمەتییە داراییەكان بەسەر ئەو خێزانانەی كە بەم دواییە لە كەمپەكانی ئاوارەبوون گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا، بە ڕێژەی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم دەستپێشخەرییە بۆ هاندانی خێزانە ئاوارەكانە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە پێش وادەی داخستنی كەمپەكانی ئاوارەبوون لە 30ی تەمموزی داهاتوو، بەپێی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی.
    هەروەها وتی : ئەو خێزانانەی دیكە كە كەمپەكان بەجێدەهێڵن و دەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان دەخرێنە ناو یارمەتییە داراییەكان و هاوكاری فریاگوزاری و كەلوپەلی بەردەوام بۆ پاڵپشتیكردنی سەقامگیری لە ناوچەكانی گەڕانەوە.