وەزیری دەرەوە و باڵیۆزی نەمسا دەست پێكردنەوەی گەشتە ڕاستەوخۆكانی نێوان ڤێنناو بەغداد تاوتوێدەكەن

سیاسی
  • 13-03-2024, 22:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمرۆ چوارشەممە، فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، لەگەڵ ئەندریا ناسی  باڵیۆزی نەمسا لە عێراق باسی لەئەنجامی دواین سەردانی كرد بۆ نەمسا.
    لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :لە میانی دیدارەكەدا لایەنی هاریكاری هاوبەش و ڕێگاكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكان تاوتوێ كران، هەروەك ئەنجامی سەردانەكەی وەزیری دەرەوە كە لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا بۆ ڤیەننا ئەنجامیدا و دیدارەكەی لەگەڵ هاوتاكەی "ئەلێكساندەر شاڵنبێرغ " تاوتوێكرا، كە تیایدا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردوو وڵات  واژۆ كرا بۆ دەستپێكردنی ئەنجامدانی خولێكی ڕاوێژكاری سیاسی.
    هەروەك وەزیری دەرەوە جەختی لەسەر خێراكردن بۆ  واژۆكردنی ڕێككەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان ‏(Air Services Agree)  كردەوە.
    وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە: دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتیدا بە دەستەی فڕۆكەوانی شارستانی بۆ واژۆكردنی ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنی نەمسا،كە كاریگەری ئەڕێنی دەبێت لەسەر پەیوەندییەكانی عێراق و نەمسا و ڕێگە بۆ گەڕانەوەی هێڵی ئاسمانی نەمساوی خۆش دەكات كە گەشتە ڕاستەوخۆكان بۆ بەغدا دەستپێبكاتەوە .
    بەپێی بەیاننامەكە لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی نەمسا ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ هاوكاریكردن لە بواری وزە و ئاو و ئابووری بە شێوەیەك كە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات پتەوتر بكات.ش
    هەر ئەمڕۆ چوارشەممە، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە باڵاخانەی وەزارەتی دەرەوە، بۆنەی كۆتایی هاتنی ئەركەكانی وەك باڵیۆز، پێشوازی لە  مونتەسەر زعبی باڵیۆزی شانشینی ئوردنی هاشمی لە عێراق كرد.
    لەبەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە : لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كرد بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەلی برادا بێت.
    وەك بەیاننامەكە ئاماژەی پێداوە : لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوە هیوای سەركەوتنی  بۆ باڵیۆزی ئوردن دەربڕی لە ئەركەنوێییەكەی، دوای كۆتاییهاتنی ئەركەكانی لە عێراق.
    بەپێی بەیاننامەكە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئوردن سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزیری دەرەوە و ئەو پاڵپشتییەی وەزارەتی دەرەوە دەربڕی كە  پێشكەشی كردوە لە كاتی كاركردنی لە بەغدا، هیوای پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ حكومەت و گەلی عێراق خواست.