وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی بۆ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەردەکات

ئەمنی
  • 12-03-2024, 10:38
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پیرۆزبایی لە گەلی عێراق کرد، هاوکات ڕێنمایی بۆ ئه‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ دەرکرد.
    شەمەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە، خوای گەورە بە خێر و بەرەکەت بیگەڕێنێتەوە بۆ موسڵمانان، ودڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌گەلی ئازیزمان دەكه‌م وداوا لە خودای گەورە دەکەم کار وچاكه‌كانتان قبوڵ بکات، و هه‌موو ساڵێ هه‌ر بمێنن به‌خۆشی.
    ئاماژەی بەوەشکرد بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی کە بەپێی ماددەی (4)ی یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (20)ی ساڵی 2016 پێمان دراوە و لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی (2) و (3)ی یاسای پێشوودا، کە ئامانج و ئەرکەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە چەسپاندنی نیزامی گشتی و پاراستنی ئاسایشدا دیاری كراون و هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتەکان و دامەزراوەکانی دەوڵەت و حکومەتە ناوخۆییەکان لە هەموو پارێزگاکان لەپێناو جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان، و بۆ پاراستنی داب ونه‌رێته‌كانی پیرۆزی مانگی ڕەمەزان. هه‌روه‌ها لە پێناو بەرژەوەندی گشتی ئەم بەیاننامەیەی خوارەوەمان بڵاوکردەوە؛
    1. ڕۆژوو شکاندن وخواردن و خواردنه‌وه‌ لەبەردەم خەڵکدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌، بە پێچەوانەی ئەو ڕێنماییانەی کە لەلایەن لایەنە فەرمییە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن، سەرپێچیکار ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتی یاسایی دەبێتەوە.
    ٢. لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا سەرجەم فرۆشگاکانی خواردنەوە کحولیەکان دادەخرێن، سەرپێچیکاریش بەرپرسیارێتی یاسایی لەسەر دەبێت.
    3. هەموو ئەو چێشتخانە و کافێ و فرۆشگایانەی کە خواردن یان خواردنەوە پێشکەش دەکەن کە بە شێوەیەکی یاسایی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە پەسەند نەکراوە لە کاتی بەڕۆژووبوون و تا کاتی نانی فتاره‌ دادەخرێن.
    4. لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتەکەمان بەرپرسیارن لە جێبەجێکردنی ئەم بەیاننامەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و دەزگا فەرمیەکانی حکومەتو حکومەتە خۆجێیەکان.
    5- سەرپێچیکار لە بڕگەکانی یاساکە کە لە بڕگەکانی ئەم بەیاننامەیەدا ئاماژەی پێکراوە، بەرپرسیارێتی یاسایی و دادوەری لەسەرە.
    6. ئەم بەیاننامەیە لەرێكه‌وتی دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.