مەندەلاوی: مەرجعیەتی باڵا ڕەتیکردەوە وڵات بە یاسایەکی کاتی بەڕێوە ببرێت

سیاسی
  • 10-03-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،ڕایگەیاند کە مەرجعیەتی باڵای ئایینی ڕەتیکردەوە وڵات بە یاسایەکی کاتی  داگیرکەر بەڕێوەببات، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فەتوای دەستووری نەخشەی فیدراڵی کێشاو لە دوای ساڵی 2003 عێراقی دیموکراسی و پەرلەمانی ناوەندی دەسەڵاتی یاسادانانی سەلماند.
    "مەندەلاوی"لە وتارێکدا لە میانی ئاهەنگی فەرمی سەدەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەرلەمانی یەکەم، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رووماڵی دەکرد ووتی: بە خۆشحاڵییەکی زۆرەوە ئەمڕۆ بەخێرهاتنتان دەکەم بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بۆنەی سەد ساڵەی دەستپێکردنی کاری پەرلەمانی لە عێراق،سوپاسی هەموو لایەک دەکەین بۆ هاتن و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکەدا.
    "مەندەلاوی"کاری پەرلەمانی لە عێراق لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا نوێنەرایەتی بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی بوە، لەو ماوەیەدا عێراق و پەرلەمان بە گۆڕانکاری گەورەدا تێپەڕین،و کاریگەری نواندوە لەسەر  ژیانی پەرلەمانی لە قۆناغی جیاواز و لە ژێر ڕۆشنایی سروشتی  سیستەمی سیاسی و حوکمڕانی لە عێراق،لە پاشایەتییەوە تا  سیستەمی کۆماری،و سیستەمی (پەرلەمانی) لە ئێستادا.
    ووتیشی :- دەسەڵاتی یاسادانان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە نوێنەرایەتی دەکرێت،لەگەڵ دەسەڵات و ئەرکە دەستوورییەکانی یاسادانان و چاودێریکردن و نوێنەرایەتی، وامان لێدەکات ڕووبەڕووی پابەندبوونێکی هەمیشەیی ببینەوە بە بەرپرسیارێتی و شانازییەوە.
    ووتیشی:بەرپرسیارێتییەکە گەورەیە بەرامبەر بە خەڵک و قوربانیدانەکانیان لە بەرامبەر دیکتاتۆرییەت و تیرۆر و ئەمەش پێویستی بە دەسەڵاتی یاسادانان هەیە بۆ هاوکاری و تێکەڵبوون لەگەڵ دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری بۆ گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری و بنیاتنانی وڵات.