راگەیاندنی ئەمنی:لە هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتوودا لە بیابانی سەرسار 6 ئەندامی داعش کوژران

ئەمنی
  • 9-03-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە هێرشێکی ئاسمانی سەرکەوتودا 6 ئەندامی رێکخراوی داعشی لەناوبرد.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوو:- لە هەوڵێکی بوێرانە و قارەمانانە و کاری مەیدانی بەردەوام لە بیابانی سەرسار لە لایەن هێزەکانی حەشد لە  ڕۆژئاوا و فەوجی قائیمی هێزەکانی حەشدی شەعبی، بە پێی زانیاری لە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ شانەی بە ئامانجگرتن لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان،لەدرێژەی گەمارۆدان و ڕاوەدوونانی چەکدارە شکستخواردووەکانی داعش لەلایەن فڕۆکەکانی ئێف-16 توانیان چوار هێرش ئەنجام بدەن بۆ سەر تونێلێکی گەورە و لەناویدا شەش ئەندامی داعشی لەناوببەن