وەزیری نەوت شەش هەزار و 598 پارچە زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی بەسرە دابەش دەکات

ناوخۆ
  • 8-03-2024, 15:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی"حەیان عەبدولغەنی"وەزیری نەوت، شەش هەزار و 598 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی کۆمپانیای نەوتی بەسرە دابەشکرد.
    لە بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- حەیان عەبدولغەنی،جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت،لە میانی مەراسیمی دابەشکردنی  پارچەیەک زەوی بەسەر ژمارەیەک فەرمانبەری کۆمپانیای نەوتی بەسرە، پەرۆشی حکومەت و وەزارەتی بۆ دابینکردنی ژیانێکی ئازاد و شایستە بۆ کارمەندانی کەرتی نەوت خستەروو کە شەو و ڕۆژ بەردەوامن بۆ بەردەوامبوون و زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و وەبەرهێنانی گونجاو لەم  سامانەدا ، بۆ پشتگیریکردن لە ئابووری نیشتمان