مەندلاوی و عومەیری لەسەر یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوریەکان ڕێککەوتن

سیاسی
  • 4-03-2024, 15:31
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت موحسین مەندلاوی وسەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی دادوەرجاسم محمد عومەیری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتن لەسەر پەلەکردن لە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردووە تێیدا هاتووە کە  مەندلاوی ئەمڕۆ هەستاوە بەسەردانی دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبەغداد وچاوی کەوتووە بە سەرۆکی دادگاکە جاسم محمد عومەیری.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە لەمیانەی دیدارەکەدا باس لە هاوکاری نێوان دەسەڵاتی یاساڕێژی ودادوەری کراوە وجەختیش کراوەتەوەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی کۆششەکانی دەسەڵاتی جێبەجێکار لە ئەنجامدانی بەرنامەحکومیەکەدا وهەروەها یەکلاکردنەوەی شایستە دەستووریەکان و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ پەرلەمان.
    مەندلاوی لەدیدارەکەدا  ستایشی ڕۆڵی گرنگی دادگای فیدڕاڵی کرد لەپاراستنی دەستوور وسیستەمی دیموکراسی لەوڵاتدا.