شێخ خەزعەلی جەخت لەخێراكردن دەكاتەوە بۆ دەست نیشانكرنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران

سیاسی
  • 3-03-2024, 21:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی ئەمڕۆ یەكشەممە جەختی لەسەر خێراكردنی دەستنیشانكردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی،لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق، شێخ قەیس خەزعەلی، لە ئۆفیسی خۆی لە بەغدا پێشوازی كرد لە سەرۆكی پارتی تەقەدوم، محەمەد حەلبوسی و شاندی یاوەری،لە میانی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی گشتی و پێشهاتەكان سیاسەت لە وڵات تاوتوێكران.
    شێخ خەزعەلی جەختی كردەوە : پێویستی خێراكردنی دەستنیشانكردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم پێگە تایبەت و گرنگە،بەمەبەستی پشتگیریكردنی لە دامەزراوەی یاسادانان بكات بۆ تەواوكردنی ئەركەكانی.
    لای خۆیەوە حەلبوسی جەختی لە گرنگی پاراستنی زۆرینەی سیاسی لە شایستەی ئەم پێگەیە كردەوە، هاوكات ئاماژەی بە قبوڵكردنی نیشتمانی كرد، بە مەبەستی گەیشتن بە سەقامگیری سیاسی لە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران.