فڕۆكە عێراقییەكان حەشارگەیەكی چەتەكانی داعش لە كەركوك تێكشكاند

ئەمنی
  • 2-03-2024, 13:09
  • +A -A

    بەغدا - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی كوژرانی كۆمەڵێك تیرۆریستان و لەناوبردنی حەشارگەكەیان بە بۆردومانی فڕۆكەكانی عێراق لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ڕاگەیاند.
    شانەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : لە ئۆپەراسیۆنێكی جۆریدا لەسەر بنەمای زانیاریی دروست لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی ئامانجكردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فڕۆكەكانی F_16 حەشارگەیەكی تێكشكاند و تەختی كرد كە ئەندامانی چەتەكانی داعشی تێدابوو لە وادی شای لەناو كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد : حەشارگەكە بە تەواوی لەناوچوو،كۆمەڵێك تیرۆریستی ناوەوەی كوژران، چەك و كەرەستە و كەرەستەكەی ناوی لەناوبران، جەختیشیكردەوە : بە یەكە ئەمنییە جیاوازەكانمان و هەوڵێكی هەواڵگریی ورد و پێگەیشتوو،بەدوای گەڕانین بۆ ئەو مەفرەزە دۆڕاو و بێهیواكانی وشكستخواردوانەی داعشین.