سەرۆک کۆمار پێشوازی لە سەرۆک کۆماری ئەرمینیا دەکات

سیاسی
  • 27-02-2024, 12:53
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە هاووتا ئەرمینیەکەی فاهاکن خاچادۆریان وشاندی یاوەری.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کرا ئاماژەی بەوەدا کە ڕێوڕەسمێکی فەرمی بۆ سەرۆکی ئەرمینی سازدرا و سرودی نیشتیمانی هەردوو وڵات لێدراو پاشان پاسەوانی کۆماری بەسەرکرایەوەو پاشانیش سەرۆک و میوانەکەی تەوقەیان لەگەڵ هەردووشاندەکە کرد.
    بەیاننامەکە تێیدا هاتووە کە هەردوو سەرۆکی  عێڕاقی و ئەرمینی گفتووگۆی دووقۆڵی ئەنجام دەدەن بۆ پەڕەپێدانی پەیوەندیەکانی هەردوو وڵات.