سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت دەکات بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی

سیاسی
  • 26-02-2024, 20:44
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، بە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێداچوونەوە بە کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه‌:   ئێوارەی ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پێداچوونەوە بە کارەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی و پەرەپێدانی ئەداكه‌ی کرد.
    لە میانی کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کارەکانی پەیوەست بە چاککردنەوە و پاراستنی فڕۆکەکان کرا، بەو پێیەی سەرۆک وەزیران ڕێنمایی دا پلانێک دابڕێژرێت بۆ تەواوکردنی کارەکانی چاککردنەوە لە ماوەی ئەمساڵدا، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تیشك خرایه‌ سه‌ر زیادکردنی تیمەکانی هێڵی ئاسمانی و ڕاهێنانیان پێكردنیان بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری به‌ سەرنشینەکان  بە شێوەیەک کە لەگەڵ ناوبانگی هێڵی ئاسمانی عێراقی بگونجێت.
    هه‌ر له‌م کۆبوونەوە تایبەته‌كه‌دا بە پێداچوونەوە بە خشتەکانی ئۆتۆماتیکیکردنی هێڵی ئاسمانی عێراقی كرا، کە لەلایەن کۆمپانیای (ئودو)ەوە ئەنجام دەدرێت، کە تایبەتمەندە لەو بوارەدا، هەروەها گفتوگۆکرا لەسەر هەنگاوەکانی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی لە بواری فرۆشتنی بلیت بە شێوەی ئەلیکترۆنی، و پشتڕاستکردنەوەی بەردەوامی کارکردن لەسەر ئەم بابەتە و ئاسانکاری بۆ حجزکردن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.
    لە درێژەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووە" لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە کاری هێڵە ئاسمانییەکان کرا بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی (IATA)، بە مەرجێک ئەم بابەتە تامانگی حوزەیرانی ئه‌م ساڵ ته‌واو بكرێت. هەروەها گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پێگەیاندنی بیرۆکەی دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هێڵی ئاسمانی یارمەتیدەر، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەیەکەوە كه‌باشترین مۆدێلەکان لەلایەن ڕاوێژکارێکی پسپۆڕ لە سیستەمی فڕۆکەوانی پێش كێش بكات.
    لە کۆتایی کۆبوونەوەکە بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خولیی کۆتایی هات به‌مه‌به‌ستی پێداچوونەوە بە سەرجەم ڕێنماییە بەدەست هێنراوەکانی پەیوەست بە کارپێکردن و پەرەپێدانی هێڵەکان.