دارایی پەرلەمان ڕێککەوتن له‌سه‌ر جێبەجێکردنی بڕگەکانی دامەزراندن و گرێبەستەکان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 26-02-2024, 16:06
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕێککەوتنێکی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی دامەزراندن و گرێبەستەکان لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.
    سەرۆکی لیژنەی دارایی، عەتوان ئەلعەتوانی، لە میانی میوانداریکردنی لیژنەکەدا بۆ وەزیری دارایی، تەیف سامی، و بە ئامادەبوونی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: لەگەڵ وەزیری دارایی ڕێککەوتن کرا بۆ هێشتنەوەی بڕگەکانی بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەستن بە دامەزراندن و گرێبەستە کاریگەرەکان و جێبەجێکردنیان لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا.
    پێشتر وهه‌رئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی ڕایگەیاند كه‌میوانداری تەیف سامی وەزیری دارایی كردووه‌ بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی دارایی.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه‌“ لیژنەی دارایی پەرلەمان بە سەرۆکایەتی ئەتوان ئەلعەتوانی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ وەزیری دارایی، تەیف سامی دەستپێکردووە.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە" کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسه‌ داراییەکان و پرسه‌ گرنگەکانی دیکە بووه‌.