ئەنجوومەنی نوێنەران بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی دانیشتنەکانی دەستپێکردەوە

سیاسی
  • 25-02-2024, 15:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بە سەرۆکایەتی "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت ئەنجامدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،کارەکانی دانیشتنی ژمارە 10ی خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ساڵی سێیەمی یاسادانانی خولی یەکەمی یاسادانانی کردەوە .
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- دانیشتنەکە بە ئامادەبووان 169 پەرلەمانتار  کرایەوە.