ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی هەڵگرت

سیاسی
  • 24-02-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران تەواو کردنی دانیشتنی ئەمرۆی بۆ سبەی یەکشەممە دواخست.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەنجومەنی نوێنەران تەواو کردنی دانیشتنەکانی بۆ سبەینێ یەکشەممە دواخستووە.
    بەپایی بەیاننامەکە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی مەرۆی خۆیدا دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی کۆماری عێراق لە رێکەوتنامەی عەرەبی بۆ ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەتی ژنان و منداڵان،ئەو بڕگەیە لکێنرا بە ڕێککەوتننامەی عەرەبی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان.
    هەروەک ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای پاسپۆرت ژمارە (32)ی ساڵی 2015 تەواو کرد، هەروەها خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای هەموارکردنەوەی یەکەمی یاسای خوێندنی ئەهلی  لە ئاستی خوێندنی باڵای ژمارە (25)ی ساڵی 2016 تەواو کرد،هەروەک خوێندنەوەی ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای پاراستنی تووتنی تەواو کرد.