چوار كەس بە تۆمەتی برینداركردنی ئەفسەرێكی پێشوو و كوشتنی براكەی لە واست دەستگیركران

ئەمنی
  • 21-02-2024, 21:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی پۆلیسی واست دەستگیركردنی 4 كەسی بە تۆمەتی برینداركردنی ئەفسەرێكی پێشوو و كوشتنی براكەی لە واست ڕاگەیاند.
    فەرماندەیی پۆلیسی واست لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنێكەوە كە لەماوەیەكی پێوانەییدا لەلایەن فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای واستەوە ئەنجامدرا، هێزە ئەمنییەكان توانیان گروپێكی چوار كەسی دەستگیربكەن كە هێرشیان كردبووە سەر ئەفسەرێكی پێشووی وەزارەتی ناوخۆ و براكەی كە یاوەری بووە، ڕووداوەكەش لە ئەنجامی یاخیبوویەكی كۆن بووە، كە بەهۆیەوە ئەفسەرەكە بریندار بووبوو و براكەشی كوژرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: رێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی ئەو كەسانە گیراوەتەبەر كە ئەم هێرشەیان ئەنجامداوە بۆ تەواوكردنی كاغەزی لێكۆڵینەوەكانیان و ڕەوانەكردنی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.