ئاسایشی نیشتیمانی: دەستگیرکردنی 32 تیرۆریست لەکەرکوک

ئەمنی
  • 20-02-2024, 20:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەستگیرکردنی 32 تیرۆریستی لە کەرکوک ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی ئاسایشی نیشتیمانی کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە ئاماژەی بەوەدا کە تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەکەرکوک توانی دوو تیرۆریست دەستگیربکات کە وێنەی ڤیدیۆیی داعشیان بڵاوکردووەتەوەوپڕوپاگەندەیان بۆ داعش کردووە ، پاش بەدەستگەیاندنی زانیاری ورد و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەر تیمێک پێکهێنراولەماوەی 24 کاتژمێردا دەستگیرکران.
    وتیشی کە دانیان نا بە ئەندامبوونیان لە ڕیزی چەتەکانی داعش.
    هەروەها وتی تیمەکانمان لەشارەکانی بەغداو سەڵاحەدین ونەینەوائەنبار وبەسڕە ودیالە توانیان لەماوەی دوو مانگی پێشوودا30 تیرۆریست دەستگیربکەن کەبەمادەی 1/4 داواکرابوون، سەرجەم ئەوتیرۆرستانە ڕێکاری یاساییان بۆ وەرگیرا.