زیندانیکردنی 10 ساڵ بۆ کەسێک کەبەچەندین شێوە خۆی گۆڕیوە

ناوخۆ
  • 20-02-2024, 16:05
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دادگای تاوانەکانی کەرخ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بڕیاری زیندانیکردنی 10 ساڵی بۆکەسێک دەرکرد کە بۆچەندین کاروئەرکی فەرمانبەری خۆی گۆڕیوە.
    بەیاننامەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە دادگای تاوانەکانی کەرخ بڕیاری 10 ساڵ زیندانی دەرکردووە بۆ کەسێک کەبەچەندین شێوە خۆی گۆڕیوەو وەک فەرمانبەری گشتی خۆی پیشانداوە.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە تاوانبارەکە وەک ئەفسەری هەواڵگری و ئەفسەری سەرۆک وەزیران و ئەفسەری فڕۆکەوانی خۆی نیشانداوە ئەویش بۆ بەدەستهێنانی پارە.
    وتیشی تاوانبارەکە زانیاری لە ماڵپەڕەئەلکتڕۆنیەکانەوە دەست کەوتووە  وبڵاویانی کردووەتەوە،ئاماژەشی بەوەکرد کە بڕیارەکە بەپێی مادەی 160 ی ساڵی 1983 بڕگەی یەکەم / 1٫2 وەرگیراوە.