یارولڵاه ده‌گاته‌ پارێزگای كه‌ربه‌لای پیرۆز

ئەمنی
  • 20-02-2024, 13:56
  • +A -A

    به‌غدا-INA ـ عباس الرحيمي
    ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا عه‌بدولئه‌میر یارولڵاه گه‌یشته‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لای پیرۆز.

     وه‌زاره‌تی به‌رگری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا عه‌بدولئه‌میر یارولڵاه گه‌یشته‌ باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ربه‌لای پیرۆز و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه‌ و تێدا پلانی ئه‌منی تایبه‌ت به‌سه‌ردانی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان تاوتووێكرا.