وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی ده‌دات ئەفسەرانی بنکەی پۆلیس دەرچووی خولی لێکۆڵینەوە بن

ئەمنی
  • 19-02-2024, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، لە بارەگای وەزارەت، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردە و ئەفسەر، سەرپەرشتی یەکەمین کۆنگره‌ی مەشق و ڕاهێنانی کرد.
    شەمەری لە وتارێكدا جەختی لەوە کردەوە" کەوەزارەتی ناوخۆ لە پرۆگرامی خوێندنی خۆیدا بۆ ئه‌م ساڵ، بابەتی ڕاهێنانی وەک كار له‌پێشینه‌كان وسەرەکی خۆی داناوە، وداوای كرد کە ساڵی ٢٠٢٤، ساڵی ڕاهێنانی ناوەندی و بنەڕەتی بێت.
    وەزیر ئاماژەی بەوەشکرد" فەرماندە چه‌ند هەوڵی زیاتر بدات بۆ ئه‌نجامدانی مەشق و ڕاهێنان، ئه‌و هینده‌ ئەنجامە بەرهەمدارەکان دەبینێت، بەتایبەت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکاندا، بەو پێیەی ئەو هێزەی لەژێر فەرماندەییدایە بە شێوەیەکی دروست مەشق و ڕاهێنانیان پێکراوە، جەختیشیکردەوە كه‌گرنگی بەدواداچوون بۆ مامۆستایانی ڕاهێنه‌ر بدرێت بۆ ئەوەی شیاو بن بۆ ئەم کارە.
    وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی کرد کەده‌بێت ئه‌م ساڵ چالاكی تایبه‌ت و جۆری له‌لایه‌ن هێزەکانی وەزارەتی ناوخۆوە ئەنجام بدرێن.

    هه‌روه‌ها فەرمانی دا کە ئەفسەرانی بنکەی پۆلیس دەرچووی خولی لێکۆڵینەوە بن و هیچ ئەفسەرێک بۆ بەڕێوەبردنی بنکەکان دانەنرێت کە ده‌رچوویی ئەو خولانە نەبێت، جەختیشی کردەوە له‌گرنگی چڕکردنەوەی بەدواداچوون بۆ کادری ناوەند بە شێوەیەک کەخزمەت بە سیاسەتی وەزارەتی ناوخۆ بكات.