بەرگری رونكردنەوەیەك سەبارەت بە دۆسیەی دابەشكردنی زەوی بەسەر كارمەندانیدا بڵاودەكاتەوە

ئەمنی
  • 15-02-2024, 17:54
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگری رونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دۆسیەی دابەشكردنی زەوی بەسەر كارمەندانیدا بڵاوكردەوە.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لەم دواییانەدا تێبینی ئەوە كراوە كە دەنگۆی زۆر لەسەر پرسی دابەشكردنی پارچە زەویی نیشتەجێبوون بەسەر كارمەندانی وەزارەتەكەمان (ئەفسەران و پلەداران فەرمانبەران) بڵاوكراوەتەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان فەرمانی تەرخانكردن و دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوونی دا بە وەزارەتەكان و دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان و دەستەی حەشدی شەعبی و نزیكبوونەوە لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكان بەگوێرەی یاسا و بڕیارەكانی جێبەجێكردن هەریەكەیان بەپێی توانای خۆی بۆ جێبەجێكردنی ئەو فەرمانەی دەرچووە.
    وەزارەت سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و وەزیری بەرگری كرد و ئاماژەی بەوەدا: داوا لە كارمەندانی وەزارەت دەكات كە بەرپرسیار بن و بۆ ئەو دەنگۆیانەوە ڕانەكێشرێن كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە لەلایەن كەسانی ڕێگەپێنەدراوەوە.
    راشیگەیاند: هیچ لایەنێك نییە بۆ ڕێگەدان بە كارەكانی لیژنەكە یان میكانیزمی كاركردن بۆ دۆسیەی زەوی، و رونیشیكردەوە: لیژنەكە بەپێی ڕێكاری یاسایی بەردەوام دەبێت لە كارەكانی تا ئەو دۆسیەیە تەواو دەبێت بە شێوەیەك كە مافی چەكداران و دابەشكردنی دادپەروەرانە بۆ هەمووان گەرەنتی بكات، هەروەها سەرجەم سودمەندان بە تایبەتی لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگرییەوە ئاگادار دەكرێنەوە.