سەرۆكی كۆمار جەخت لەسەر گرنگی پێشخستنی واقیعی پارێزگاكان دەكاتەوە

سیاسی
  • 15-02-2024, 12:50
  • +A -A

    بەغدا - INA
     
    ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، جەخت لەسەر گرنگی پێشخستنی واقیعی پارێزگاكان دەكاتەوە ، ئاماژەی بۆئەوەش كرد كە خزمەتكردنی هاوڵاتیان كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر شانیان ئەركێكی بەرز و بەرجەستەیەكی زیندووە بۆ بەهێز كردنی پەیوەندی نێوان هاوڵاتیان و بەرپرسان.
     
    لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA)  )نێردراوە ، تێیدا هاتووە،  سەرۆك كۆمار، عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە پارێزگارە نوێیەكانی ژمارەیەك پارێزگاری كرد ، ئاماژەی بۆ ئەوەیدا، “لە كاتی پێشوازییەكەدا، فەرمانە كۆمارییەكان سەبارەت بە دانانی پارێزگارەكانی بەغدا، نەینەوا، ئەنبار، دیوانییە،زیقار، كەربەلا، موسەنا، میسان، نەجەف، و واست، پێشكەش كران.
     
    سەرۆك كۆماری كۆمار پیرۆزبایی لە پارێزگارەكان كرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیەكانیان، جەختی لەوە كردەوە كە خزمەتكردنی هاووڵاتیان و كەمكردنەوەی بارگرانییەكانیان ئەركێكی بەرز و بەرجەستەكردنی زیندووی پەیوەندی نزیك و پابەندبوونی پیشەیی نێوان بەرپرسان و هاووڵاتیانە .
     
    هەر لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە سەرۆكی كۆمار ئاماژەی بۆ "گرنگی پێشخستنی واقیعی پارێزگارەكانیان بۆ بەدیهێنانی خواستەكانی گەلەكەیان و دابینكردنی هەموو پێداویستییەكانی پارێزگارەكان، هەروەها كاركردن بۆ بەهێزكردنی سەربەخۆیی نیشتمانی و چەسپاندنی بەهاكانی هاووڵاتیبوونی  پەیوەندیكردن لەگەڵ خەڵك، گرنگیدان بە پرسەكانیان، و ئارەزووی دابینكردنی كاری باشن .
     
    ئاماژەی بەوەشكرا كە "حكومەتە خۆ بەجێی ئەو پەیوەندییە بەرجەستە دەكەن لە دەستنیشانكردنی پێداویستییەكانی هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی بە دەسەڵاتی جێبەجێكردن بۆ ئەوەی بیانخاتە شێوەی پڕۆژە و بڕیارێك كە ئەو مەرجانەیان تێدایە"، ئاماژەی بە "پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پشتگیریكردنی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەكەیدا، بەتایبەتی لە بواری چەسپاندنی سەقامگیری ئەمنی و نۆژەنكردنەوەی ژێرخانی ئابووریدا وە باشتركردنی ئاستی ژیانی عێراقییەكان".
     
    جەختیشی كردەوە كە "دەرگاكانی سەرۆكایەتی كۆمار بەڕووی پارێزگارەكاندا كراوەیە، هەروەها بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانیان بۆ پەرەپێدانی پارێزگارەكانیان، و پێكەوە كاركردن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بە ڕێكخستنی كۆبوونەوەی دەورەیی بۆ تاوتوێكردنی ئەو پلانانەی ئامادەكراون بۆ باشتركردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش دەكرێن بۆ هاوڵاتیان".
     
    لە بەرامبەردا پارێزگارەكان " سوپاس پێزانینی خۆیان بۆ ڕێنماییە بەنرخەكانی سەرۆكی كۆمار دەربڕی، جەختیان لەسەر ئیرادەی خۆیان كرد بۆ باشتركردنی بارودۆخی پارێزگاكانیان، خزمەتكردنی هاوڵاتیان، و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان لە بوارەكانی خزمەتگوزاری، وزە، و ژینگەیی وگۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، بە شێوەیەك كە گەشەسەندنی هەمەلایەنە بەدەستبهێنێت و ئاسۆی داهاتوو بۆ چالاكییە ئابووری و وەبەرهێنانەكان لە وڵاتەكەدا بكاتەوە".