ئەندەنوسیا دەنگدانى بۆ سێ سەرۆكایەتی دەستیپێكرد

جیهانی
  • 14-02-2024, 10:57
  • +A -A

    بەغدا-INA
    دەنگدەران لە ئەندەنوسیا ڕۆژی چوارشەممە دەستیان كرد بە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە، كە لە نزیكەی ٨٠٠ هەزار بنكەی دەنگدان، كە كاتژمێر حەوتی بەیانی دەرگاكانیان بەڕوویاندا كردەوە.
    داوا لە نزیكەی 205 ملیۆن دەنگدەری وڵاتەكە كرا روویان لێبكەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، نوێنەرانیان لە پەرلەمان و نوێنەران لە ئەنجومەنە خۆجێیەكان.
    یەكەم بنكەكانی دەنگدان دەرگاكانیان بەڕووی دەنگدەراندا كردەوە لە پاپوا كە ڕۆژهەڵاتیترین پارێزگای دوورگەكانە.
    دەنگدان تەنها شەش كاتژمێر دەخایەنێت، چونكە بڕیارە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ  06:00 GMT كۆتایی پێبێت.
    جگە لە سەرۆكە نوێیەكەیان، ئەمڕۆ چوارشەممە، خەڵكی ئەندەنوسیا ٥٨٠ ئەندامی پەرلەمان هەڵدەبژێرن، هەروەها ٢٠ هەزار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرایەتی ناوچەیی و ناوخۆیی هەڵدەبژێرن.
    برابوو سوبیانتۆی وەزیری بەرگریی و جەنەڕاڵی خانەنشین خاوەن زۆرترین چانسە بۆ شوێنگرتنەوەی جۆكۆ ویدۆدۆ بۆ سەرۆكایەتیی وڵاتەكە.