سەرۆک کۆمار جەخت دەکاتەوەسەر گرنگی سەربەخۆیی دەزگاکانی ڕۆشنبیری وکارە ئەدەبیەکان

سیاسی
  • 13-02-2024, 17:09
  • +A -A

     بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەگرنگی زانی کە دام ودەزگا ڕۆشنبیریەکان و بەرهەمە ئەدەبیەکان سەربەخۆبن و دووربن لە کاریگەریە لاوەکیەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردراوە تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لەکۆشکی بەغداد پێشوازیکردلە شاندی ڕوئا بۆ بەڵگەسازی و توێژینەوە ستڕاتیژیەکان بەسەرۆکایەتی سەعد هەمەوەندی.
    سەرۆک کۆمار لە دیدارەکەدا جەختیکردەوەسەر گرنگی سەنتەرەکانی توێژینەوەکانی بواری پلانڕێژی وستڕاتیژی لەهەموو بوارەکاندا، کەپێویستە گرنگیەکی زۆربە بزاوتی ڕۆشنبیری بدرێت لەوڵاتدا، وسەردانیکردنەڕۆشنبیڕی ودیدارەکان بەردەوام بن.
    هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە دامەزراندنی سەنتەری ڕۆشنبیری عەرەبی کوردی کردلە بەغداولەسلێمانی لەپێناو پتەوکردنی بنەماکانی هاوکاری و بونیادنانی هاوبەشیەکان لەنێوان هەردوو ڕۆشنبیری عەرەبی وکوردیدا.
    هەروەها سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەدا کەپێویستە دام ودەزگا ڕۆشنبیریەکان و بەرهەمەئەدەبی وهزریەکان سەربەخۆبن ودووربن لەهەموو کاریگەریەکی لاوەکیەوە، لەپێناو دامەزراندنی ڕۆشنبیریەکی ساغ وسەلامەت وبێ لایەن.
    لەلایەن خۆشیانەوە ئەندامانی شاندەکە سوپاسی بۆچوون وئاڕاستە بەهادارەکانی سەرۆک کۆماریان کردو  جەختیان کردەوەسەر ئەوەی کە دەزگای ڕوئا لەبرەودایە بۆ هەموو شتێک کەخزمەت بەعێڕاق بکات، هەروەها ئەندامانی شاندەکە جەحتیان لە گرنگی کردنەوەی سەنتەرەکانی توێژینەوەکرد بۆ دروستکردنی ئەو هزروبیرانەی کەخزمەت بەگەلو وڵات دەکەن.