وەزیری ناوخۆ پلانێکی ڕاستەوخۆ بۆ دانانی کامیرا لە سەنتەری شارەکان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-02-2024, 15:43
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پلانێک ئامادەکراوە بۆ دانانی کامێرای چاودێری لەسەنتەری شارەکان.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" وەزیری ناوخۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پارێزگای بەسڕە جەختی لەوەکردەوە کە ناوچەی باکووری بەسڕە پێشوو چەندین ڕووداوی تۆڵەسەندنی تیادا ڕوویداوە، بۆیە ڕەزامەندی فەرماندەی گشتی هێزەچەکدارەکان محمد شیاع سودانی وەرگیراوە بۆ دروستکردنی بنکەیەکی پۆلیس و فەرمانگەی هاتووچۆ لە باکووری بەسڕە، تاکو هەماهەنگ بن لەدروستکردنی سەقامگیری لەناوچەکەدا.
    بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە وەزیری ناوخۆ لەسەردانەکەیدا چاوی کەوت بە سەرۆکی یەکە ئیداریەکانی پارێزگاکە و چاوی بە دادوەران و شێخانی هۆزەکان و پیاوماقوڵانیش دەکەوێت لەناوچەکەدا.
    هەروەها وەزیر وتی  بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مادەهۆشبەرەکان لەبەسڕە چالاکەو ژمارەیەک لەبازرگانانی نێودەوڵەتی دەستگیرکردووە.
    هەروەها کۆششەکانی نەهێشتنی چەکداری هاووڵاتیانیش بەدوو ئاڕاستەدا هەنگاودەنێت  کەلە تۆمارکردنی چەکی سووک و کڕینەوەی چەکی قورسدا بەرجەستە دەبن.
    وەزیری ناوخۆ پێداگریشی کرد لەسەر پاراستنی سنوورەکانی عێڕاق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کەئێستا ڕەوشی سەرسنوورەکان باشترە ئەویش لەبەرئەو کەلوپەلو کامیرانەی دامەزرێنراون.
    هەروەها پێداگری کرد لەسەر کۆششی هەواڵگری کەپێویستە ئەم لایەنە پتەوبکرێت ،سەبارەت بە کامێراکانی چاودێریش  پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سێستەمی  زانیاریەوە لە وەزارەتی ناوخۆ پلان و نەخشەیان بۆ دابڕێژرێت وڕادەستی پارێزگاکان بکرێن تاکو دەستبەجێ پڕۆژەکە جێبەجێبکرێت.