ناوخۆ: ئەفسەرێك بە تۆمەتی هێرشكردنە سەر ماڵێك لە ئەنبار دەستگیردەكرێت

ئەمنی
  • 7-02-2024, 19:37
  • +A -A

    ئەنبار  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی ئەفسەرێكی ڕاگەیاند كە هێرشی كردە سەر ماڵێك لە ئەنبار.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر ڕووداوێكی دەستدرێژیكردن لە ناوچەی (زراعە) لە نزیك نەخۆشخانەی رازی لە پارێزگای ئەنبار، هێزێكی هاوبەش لە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاكە بەردەوام بوو، لەگەڵ گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەكە، ڕوون بووەوە كە هێرشێك ڕوویداوە بۆ سەر ماڵی هاوڵاتییەك، هێزەكە دەستدرێژكارەكەی دەستگیركرد و دەركەوت كە یەكێكە لە ئەفسەرەكانی وەزارەتی ناوخۆ و دەست بەسەر دەمانچەیەكدا گریرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كاغەزی لێكۆڵینەوەكەی خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رومادی و ئەویش بەپێی بڕگەكانی ماددەی (428)ی یاسای سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیركردنی داوە.
    جەختیشیكردەوە: سورن لەسەر ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان، لەگەڵ ئەوەی ڕێگە نادات هێرش بكرێتە سەر هیچ كارمەندێكی خۆی، هەروەها ڕێگە نادات هێرش بكرێتە سەر هاوڵاتیانی بەشەرەف، هەروەها درێغی ناكات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە دەستدرێژیكاران، بەبێ گوێدانە پلە و پۆستەكانیان، چونكە یاسا لە سەرووی هەموو كەسێكەوەیە.