تیرۆریستێكی مەترسیدار لە خورماتوو دەستگیركرا

ئەمنی
  • 7-02-2024, 17:28
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی تیرۆریستێكی مەترسیداری لە قەزای توزخورماتوو راگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بەپێی زانیاریی دروست لە هۆبەی فەرماندەیی بارەگای كۆنتڕۆڵی توزخورماتووی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، بە هاوكاری مەفرەزەیەك لە بەشی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، و لەڕێگەی بۆسەیەكی وردەوە، تیرۆریستێكی مەترسیداری سەر بە باندە تیرۆریستییەكانی داعش لە ژێر ناوی (ویلایەتی كەركوك) دەستگیركرا، كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراوە بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە قەزای توزخورماتوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییە پێویستەكانی دژی، بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنی داواكار كراوە.