ئۆپەراسیۆنی بەغدا هەڵمەتێكی گەورە بۆ لابردنی بەربەستی كۆنكرێتی و كردنەوەی ڕێگا داخراوەكانی بەغداد دەستپێدەكات

ئەمنی
  • 7-02-2024, 15:10
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەستپێكردنی هەڵمەتێكی گەورەی بۆ لابردنی بەربەستی كۆنكرێتی و كردنەوەی ڕێگا داخراوەكانی بەغداد ڕاگەیاند.
    لیوا روكن وەلید خەلیفە تەمیمی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند:” نووسینگەی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان، محەمەد شیاع سودانی بڵاویكردەوە فەرمانێكی دادگا كە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا و ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی ڕاسپارد بۆ بەدواداچوون لەگەڵ نووسینگەی سەرۆكوەزیران، هەروەها سەركردایەتی وەزارەتی ناوخۆ و ئەمینداریەتی بەغدا بۆ هەڵگرتنی بەربەستە كۆنكرێتەكان و كردنەوەی ڕێگا داخراوەكان و لە هەموو گەرەكەكانی بەغدا .
    تەمیمی وتیشی، "هەڵمەتێكی تەواو لە سەرجەم گەڕەكەكانی بەغدا دەستیپێكرد بۆ كردنەوەی ڕێگاوبانەكان و لابردنی بەربەستەكانی بەردەم وەزارەتەكان و بنكەكانی پۆلیس و باڵیۆزخانەكان و سەرجەم ناو ناوچەكانی بەغدا، هەروەها كردنەوەی ڕێگا داخراوەكان بە ڕێنمایی فەرماندە سەرۆكی هێزە چەكدارەكان بەمەبەستی جوانتركردنی بەغداد .
    لە درێژەی قسەكانیدا، "لە گەرەكەكانی كەڕادە و جادریە كەمپینێك هەیە، كۆبوونەوەیەكیش لەگەڵ سەرجەم سەرۆك شارەوانیەكانی بەغدا ئەنجامدرا و ئاڕاستەی كردن هەموو بەربەستە كۆنكریتیەكان هەڵبگرن، وەكو ژمارەیەكی زۆر لە ناوچەكانی (دۆرە، گەرەكی عامل ، عامرییە، مەنسوور، ئەعزەمییە، و شەعب) هەڵگیران ، جەختیان لەوە كردەوە كە  هەڵمەتەكە بەردەوام دەبێت تا كارەكانی تەواو دەبێت بە تەواوی .