بەبڕیاڕی سودانی رۆژی سێ شەممەی داهاتوو لەبەغدا کرایە پشوو

ناوخۆ
  • 1-02-2024, 11:54
  • +A -A

    بەغداد-INA
    بەبڕیاڕی "محەممەد شیاع  سودانی"سەرۆک وەزیران،بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام کازم (سەلامی خوای لەسەر بێت)،ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو لە بەغدا کرایە پشوو.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- سەرۆک وەزیران، لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە رۆژی 30/1/2024 بڕیاریدا رۆژی سێ شەممەی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ 6/2/2024لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکان لە بەغدای  پایتەخت  لە ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام موسا کازم  (سلامی خوای لێبێت) بکاتە پشوی فەرمی .