بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.01 پلە، توركیای هەژاند

جیهانی
  • 27-01-2024, 16:00
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەڕاستی ئەوروپا ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5،01پلە لە ڕۆژئاوای توركیا هەژاند.
    ناوەندەكە ڕایگەیاندووە كە بوومەلەرزەكە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ڕۆژئاوای توركیای هەژاندووە، بە تایبەتی لە باشووری كاراباغلار و باكووری ڕۆژئاوای كوساداسی، ئاماژەی بەوەشكردووە لە نزیكەی كاتژمێر 05:19 بە كاتی جیهانی ڕوویداوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بوومەلەرزەكە لە قوڵایی 12 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بوومەلەرزەیەكی دیكە بە گوڕی 5.3 پلە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی توركیای هەژاند، بەپێی هەمان ناوەند و ئاماژەی بەوەشكردووە: بوومەلەرزەكە لە قووڵایی 10 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
    جێگای سەرنجە لە 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەكی دووانە لە باشووری توركیا و باكووری سوریای روویدا، یەكەم بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 پلە و دووەمیش 7.6 پلە، كەبەدوایدا هەزاران بومەلەرزەی توند ڕوویدا، كە بووە هۆی گیان لەدەتدانی دەیان هەزار كەس لە خەڵك، جگە لە وێرانكارییەكی بەرفراوان لە كۆمەڵێك ناوەچەدا.
    سەرچاوە: سكای نیوز