پۆلیسی نەینەوا ئەو كەسەی دەستگیر كرد كە گوایە والی قەزای تەلەعفەرە لەگەڵ دوو برایدا

ئەمنی
  • 9-05-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: لە ناحیەی قەیارە، ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە كە ناوی والی قەزای تەلەعفەری لە خۆی ناوە لەگەڵ دوو برایدا كە سەر بە تیرۆریستانی داعش بوون. لای خۆیەوە موقەدەم سەلام عەكیدی وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان توتانیویانە والی قەزای تەلەعفەر و دوو برای دەستگیر بكەن كە ناوی ئەبو خەنجەری لەخۆی ناوە و سەر بە تیرۆریستانی داعش بوون لە كاتی مانەوەیان لە گوندی حاج-ی سەر بە ناحیەی قەیارە لە باشوری موسڵ. وتیشی هێزە ئەمنیەكان گەمارۆی گوندی قەیارەیان داوە لە كاتی مانەوەی ئەو تیرۆریستانە لە ماڵی یەكێك لە خزمەكانیان و دەستگیركراون.