سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی نوێی کۆریای باشور دەکات

سیاسی
  • 14-01-2024, 12:52
  • +A -A

    هەولێر - INA
    ئەمرۆ یەکشەممە"مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە "سینگچۆل لیم" کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان کرد.
    لەبەیاننامەیەکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- لەمیانی دیدارێکدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی نوێی کۆریای باشور کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواست و پشتیوانی حکومەتی بۆ دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور.
    بەگوێرەی بەیاننامەکە کونسوڵی گشتی کۆریا،وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵیى خۆی بە دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان،خواستی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیى دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بواری گەشەپێدانی ئابووری و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی کۆریای باشوور.