بەهۆی بومەلەرزەوە لە کۆڵۆمبیا 33 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهانی
  • 14-01-2024, 10:30
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    جێگری سەرۆکی کۆلۆمبیا ڕایگەیاند:بەهۆی بومەلەرزەوە لە باکووری خۆرئاوای کۆڵۆمبیا 33 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆربەیان منداڵن.
    "فرانسیا مارکێز" جێگری سەرۆکی کۆلۆمبیا لەلاپەرەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X بڵاوی کردەوە ، کە بە قووڵی دەڵتەنگی خۆی دەردەبڕێت بە گیان لەدەستدانی 33 کەس لە ئامامی کارەساتی بومەلەرزەکەدا کە زۆربەیان منداڵن.
    پێشتر دەسەڵاتدارانی خۆجێی ڕایانگەیاندبوو کە بەهۆی داڕمانەوە لانیکەم 23 کەس گیانیان لەدەستداوە.
    ناوچەی چۆکۆ کە ڕووی لە زەریای هێمنە،دارستانێکی بەرفراوانی گەرم لەخۆدەگرێت،و لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دووچاری بارانێکی زۆر بووە.