وەزارەتی بازرگانی زیادكردنی ٤ جۆری ئازووقەی نوێ بۆ سەبەتەی خواردنی ڕەمەزان ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 11-01-2024, 11:07
  • +A -A

    بەغدا - INA - حەسەن فەواز
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی ئامادەكارییەكانی بۆ دابینكردنی سەبەتەی خۆراك بۆ مانگی ڕەمەزان بۆ هاووڵاتیان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە سەبەتەكە زیادكردنی 4 جۆری ئازووقەی نوێ لەخۆدەگرێت، وادەی دابەشكردنیان دیاریكرد.
    لەما موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك، سەر بە وەزارەتی بازرگانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردووە بۆ دابینكردنی سەبەتەی ڕەمەزان بۆ هاووڵاتیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد، سەبەتەی خۆراك جیاواز دەبێت و شتومەكی تێدا زیاد دەكرێت، وەك نیشاستە، شیعریە، مەعكەرۆنی، و ئاردی سفر، ئەمە جگە لە شتە سەرەتاییەكان بۆ خوانی ڕەمەزان.
    ناوبراو ڕوونیشیكردەوە، “هەموو خێزانەكان بەبێ جیاوازی لە سەبەتەی خۆراكدا بەشدارن، ئاماژەی بەوەشكرد، دابەشكردنی سەبەتەی ڕەمەزان لە سەرەتای مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لە ماوەی 10 ڕۆژدا دابەشدەكرێت.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "چینی چاودێری كۆمەڵایەتی سەبەتەی كەرەستەی سەرەتایی خۆیان و هەروەها سەبەتەی ڕەمەزان وەردەگرن.