شەهیدبوونی فەرماندەی فەوجی دووەم و جەنگاوەرێک لە لیوای 51 ی حەشدی عەشایەری لەسەڵاحەدین

ئەمنی
  • 2-01-2024, 16:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرماندەی فەوجی دووەم و جەنگاوەرێکی لیوای 51 ی حەشدی عەشایەری لەسەڵاح دین شەهیدکراون.
    فەرماندەییەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" فەرماندەیی سه‌ڵاحه‌دین ئەمڕۆ سەرلەبەیانی فەرماندەی فەوجی دووەم موقەددەم سۆران محمد کەریم و لیوای 51 حەشدی عەشایەری جەنگاوەری شەهید رازی دڕعاتی لەدەستداولە تەقینەوەیەکدا شەهیدکران.
    وتیشی چالاکیە هاوبەشەکان کە بەرگری لە خاکی سەڵاحەدین دەکەن و شەهیدبوونی ئەودوو کەسە ئاماژەیەکە بۆ یەکبوونی نیشتیمان و هاووڵاتیان بەهەموو پێکهاتەکانیانەوە دژبە تیرۆریستان.