لەلایەن وڵاتی قەتەڕەوە ئاسانکاری پێشکەش بەجەماوەری هەڵبژاردەی نیشتیمانی دەکرێت

وەرزش
  • 1-01-2024, 13:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    لەڕۆژی دووشەممە بەدواوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی قەتەڕ ئاسانکاری پێشکەش بە جەماوەری هاندەرانی هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێڕاقی دەکرێت کەخوازیارن بۆ  دەوحە گەشت بکەن.
    وتەبێژی فەرمی وەزارەتی لاوان و وەرزش حسام حسن لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەبەردەوامی لەسەرخەتین لەگەڵ قەتەریەکان پاش فەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی و بەدوداچوونێکی بەردەوام لەلایەن وەزیری وەرزش ولاوان احمد موبەرقەع بۆ ئاسانکاریکردنی گەشتکردن بۆ دەوحە بۆ هاندانی هەڵبژاردەی عێڕاق.
    هەروەها حسام حسن لە سەرچاوەیەکی قەتەڕیەوە وتی لەمڕۆوە ئیتر لە ڕێگای پڕاکتیکی هیاوە ڤیزا بە هاووڵاتیانی عێڕاقی دەدرێت بۆ گەشتکردن بۆ دەوحە.