وەزارەتی ناوخۆ: دەست بەسەر 136 كیلۆ حەبی كاپتاگۆنی مادەی هۆشبەر لە هەولێر دەستی بەسەردا گیرا

ناوخۆ
  • 30-12-2023, 15:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆ دەستبەسەرداگرتنی 136 كیلۆ حەبی كاپتاگۆنی مادەی هۆشبەری لە هەولێر ڕاگەیاند.
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتیایداهاتووە: بە هاوكاری و هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنیی ئاست بەرز و لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیارییەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی كە بووە هۆی دەستبەسەرداگرتنی (136) كیلۆگرام لە حەبی كاپتاگۆنی ماددە هۆشبەرەكان وبازرگانانی سەرەكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركران.
    ئاماژەی بەوەشكرد : هاوكاری و هەماهەنگی ئەمنی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان لە مەلەفی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان، پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگە و سەقامگیری لە وڵاتدا بەهێزتر كردووە و دەستی ئەو كەسانەی لە یاسا دەرچووە كە هەوڵی دەستكاریكردنی ئاسایشی ناوخۆ دەدەن، وەكو وشككردنی سەرچاوەی بازرگانان و پاڵنەر و قاچاخچییەكانی ماددە هۆشبەرەكان و بنبڕكردنی ڕەگەكانیان  كە یەكێكە لەو ئەركە گرنگانەی كە لە ئەستۆیدای وپاڵەوانەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان و بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵكردنی ماددە هۆشبەرەكانی هەرێمی كوردستان لە هەولێر، هەروەها وەك پاراستنی ئاسایشی كۆمەڵگا لە مەترسی بەڵای ماددە هۆشبەرەكان.
    جەختیشی لەوە كردەوە : كە ئەم هەماهەنگییە ئەمنییە ئاست بەرزە و زیادكردنی هاوكاری یەكگرتوو بەردەوام دەبێت بۆ دەستەبەركردنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان لە هەموو مەزهەب و نەتەوەكان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەكانی تێكدانی سەقامگیری ئاسایش، بەتایبەتی كە هاوكاری بەردەوامیش هەیە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لە سلێمانی و باقی پارێزگارەكانی تر.