تۆڕی میدیایی رێككەوتنێك لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێ ئەنجام دەدات بۆ پەخشكردنی یارییەكانی خولی پیشەگەرانە

وەرزش
  • 28-12-2023, 20:21
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    سەرۆكی تۆڕی میدیایی عێراقی دكتۆر نەبیل جاسم لەگەڵ سەرۆكی فیدراسیۆنی عێراقی عەدنان درجال، ڕێككەوتنێكیان واژۆ كرد كە ڕێگە بە كەناڵی عێراقیەی وەرزشی دەدات یارییەكانی خولی پیشەگەرانە بۆ وەرزی 2023/2024 پەخش بكات.
    ڕێككەوتنەكە بۆ پاڵپشتیكردنی یارییەكانی خول و بەدواداچوونیان لەلایەن هاندەرانی عێراقەوە دێت.