دەستگیركردنی 5 ئەندامی تیرۆریستی داعش لە ئەنبار و كەركوك كە یەكێكیان دەستی هەبووە لە تاوانی سپایكەر

ئەمنی
  • 27-12-2023, 18:16
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی پێنج ئەندامی تیرۆریستی داعشی لە پارێزگاكانی ئەنبار و كەركوك ڕاگەیاند، كە یەكێكیان دەستی لە تاوانی سپایكەر هەبووە. 
    راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان لە بەشی فەرماندەكانی فیرقەكانی (5، 8، 10، و 11)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكانی زەمینی كە سەرپەرشتی ناوچە بەرپرسیارێتییەكان دەكەن، و لە ڕێگەی بۆسەی وردەوە لە ناوچەی جیاواز لە هەردوو پارێزگاكەدا، لە ئەنجامدا (5) ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعش دەستگیركران كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی (4/تیرۆر) لە قەزاكانی فەلوجە، ڕوتبە، كرمە، و قەزای كەركوك، یەكێكیان تێوەگلاوە لە تاوانی سپایكەر، و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.