بەهۆی نوقومبونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی لیبیا 61 کۆچبەر گیانی لەدەستدا

جیهانی
  • 17-12-2023, 11:49
  • +A -A

    بەدواداچون-INA
    ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی لە لیبیا نوقمبوونی بەلەمێکی لە کەناراوەکانی لیبیا راگەیاند،کە 61 کۆچبەر کە ژن و منداڵیشیان تێدابوو گیانیان لەدەستدا.
    ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) ڕایگەیاندووە کە قوربانییەکان بەهۆی ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمێک لەکانارەوەکانی لیبیا بوە.
    پێشتر پاسەوانی نیشتمانی تونس ڕایگەیاندبوو،کە لەمساڵدا نزیکەی 70 هەزار کۆچبەریان گرتووە،کە هەوڵیانداوە لە دەریای ناوەڕاستەوە بەرەو ئیتاڵیا بپەڕنەوە، کە ژمارەیان دوو هێندە زیاتر بووە لە ساڵی ڕابردوودا.