ئەمیری كوێت شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح كۆچی دوایی كرد

جیهانی
  • 16-12-2023, 13:41
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمیری كوێت شێخ نەواف ئەحمەد جابر سەباح لە تەمەنی 86 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
    شێخ نەواف ئەحمەد سەباح لە 25ی حوزەیرانی 1937 لە شاری كوێت لەدایك بووە، كوڕی شەشەمی دەیەمین فەرمانڕەوای كوێت شێخ ئەحمەد جابر موبارەك سەباحە كە لە نێوان ساڵانی 1021 بۆ 1960 فەرمانڕەوایی وڵاتی كردووە .
    شێخ نەواف ئەحمەد سەباح چەندین پۆستی گرنگی وەرگرتووە، لە شوباتی ساڵی 1962 گەشتەكەی لە كاری سیاسی دەستپێكرد، كاتێك پۆستی پارێزگاری جۆلی وەرگرت، لەوێ توانی پارێزگاكە كە گوندێك  بگۆڕێت بۆ شارستانی ، شارێكی نیشتەجێبوون و بازرگانی پڕ لە چالاكیی بازرگانی و ئابووری،بۆ ماوەی 16 ساڵ بەرپرسیارێتی پارێزگاری حۆلی لە ئەستۆ گرت.