ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان: پلانمان هەیە بۆ دڵنیابوون لەوەی كارمەندان بە شێوەیەكی رێك و پێك دەنگ دەدەن

ئەمنی
  • 15-12-2023, 18:14
  • +A -A



    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ هەینی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییەكانی هێزە ئەمنییەكان بۆ دەستەبەركردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی راگەیاند، و هاوكات ئەو ئەرك و میكانیزمەی ڕوونكردەوە كە لە چوارچێوەی پلانێكدا جێبەجێ دەكرێن كە ئامادەكراوە بۆ دڵنیابوون لەوەی كارمەندان بەبێ هیچ بۆشایییەكی ئەمنی بەشێوەیەكی ڕێكوپێك بەشداری پرۆسەی دەنگدان بكەن.
    جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردن، فەریقی یەكەمی روكن قەیس محەمەداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هێزە ئەمنییەكان هەموو ئامادەكارییەكانیان تەواو كرد، و 3 ڕۆژ پێش ئێستا دەستیان بە جێگیركردنی مەیدانییەكانیان كرد، لە دوێنێ چواردەی كانونی یەكەمیشەوە، چوونەتە قۆناغی هۆشداری لە چوارچێوەی پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلانەكە بە هەوڵێكی هەواڵگریی بەرز بەهێزكرا، هەروەها ناوەندەكانی هەڵبژاردن بەهێزكران و بە 3 گەمارۆی ئەمنی ڕاگیران، لەگەڵ خۆپارێزی لەو شوێنانەی كە بۆیان دیاریكرابوون. هەموو ئامادەكارییەكمان تەواوكرد و هەماهەنگییەكی بەرزمان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامدا.
    وتیشی: سبەی دەنگدانی تایبەت دەبێت، و گروپە قارەمانەكانمان بەپێی پلانێك بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەكەن بە یەك لەسەر سێی دەنگدان و دوو لەسەر سێی ئەركەكە جێبەجێ دەكەن، ئەركەكان بە سێ قۆناغ ئاڵوگۆڕ دەكرێن بۆ دڵنیابوون لە بەشداریكردنی هەموو لایەك لە دەنگدانەكەدا، هەروەها پلانەكانمان تەواو كردووە كە پەیوەندییان بە ئەركەكانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپاوە هەیە، كە میمۆرییەكان لە پارێزگاكانەوە دەگوازنەوە بۆ كۆمسیۆن.
    جەختیشیكردەوە، لە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ، كە دووپاتیكردوەتەوە بە هیچ شێوەیەك دروست نییە هیچ فەرماندەیەك و هیچ ئەفسەرێك، یان هەر نازناوێك كاریگەری لەسەر كارمەندان هەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پاڵەوانانی هێزە ئەمنییەكان چێژ لە دیسپلینێكی بەرز وەردەگرن و ئازادییەكی تەواویان دەبێت سەبارەت بە پرسی دەنگدان و هەڵبژاردن. دابەشكردنی ناوی ئەندامان بەسەر ناوەندەكانی دەنگدان تەواو بووە و هەماهەنگی لەگەڵ كۆمسیۆن بەردەوامە، هەروەها دابەشكردنی پێداویستی تەكنیكی و لۆجستی و كەرەستە و ئامێرەكان لە ناوەندی دەنگدان بە تەواوی تەواو بووە و كارەكان بەو شێوەیە دەڕۆن كە پلانی بۆ دانرابوو.