حەشارگەكانی داعش لە چیای مەكحول لەناودەبرێن

ئەمنی
  • 13-12-2023, 20:55
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، لەناوبردنی حەشارگەكانی داعشی لە ناوچەكانی چیای مەكحول ڕاگەیاند كە پانێڵی خۆریان تێدابووە.
    بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین  حەشارگەكانی داعشیان لەناوبرد كە پانێڵی خۆریان تێدابوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: بە هەماهەنگییەكی باڵا لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان و بەدواداچوونی بەردەوامی جموجۆڵە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكانی چیای مەكحول، لیواكانی تۆپخانەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەدین توانیان سێ حەشارگەی ئەندامانی تیرۆریستانی داعش تێكبشكێنن و پانێڵەكانی خۆر كە تیرۆریستان لە حەشارگەكانیان بەكاریان دەهێنا لەناوببەن، هەروەها ڕێڕەوی هاتوچۆی تیرۆریستان لەو ناوچانە كرانە ئامانج.