وەزارەتی نەوت:کۆمپانیا قەتەرییەکان خواستی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی

ئابوری
  • 10-12-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی نەوت شێوازی بەشداریکردنی بەشێک لە کۆمپانیاکان لە خولی شەشەمی مۆڵەتدان ڕوونکردەوە، هاوکات خواستی کۆمپانیا قەتەرییەکانی بۆ بەشداریکردن لە گرێبەستی کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی پشتڕاستکردەوە.
    "عەبدولباقی خەلەف"ڕاوێژکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری وزە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ئێستا خولی شەشەمی مۆڵەتدان ڕاگەیەندراوە و سەرجەم کۆمپانیا عەرەبی و بیانییەکان دەتوانن لەم خولەدا بەشداری بکەن، کە ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە عێراق ژینگەی ئەمڕۆ ئومێدبەخشە،بەتایبەتی لە کێڵگە نەوتییەکان کە دیدێکی ئەرێنی هەیە بۆ کارکردن لەم کێڵگانە،کە سەرجامیان  بەخێرهاتنیان بۆ  دەکرێت بۆ بەشداریکردن لەم وەبەرهێنانانەدا.
    ووتیشی :- کۆمپانیا قەتەرییەکان خواستیان لەسەر بەشداریکردن  لە گرێبەستی کۆمپانیای تۆتالی فەرەنسی دەربڕیوە، هەروەها نیەت هەیە بۆ بەشداریکردن لەو جۆرە وەبەرهێنانانە.