بەبۆنەی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای سۆران سەرۆک کۆمار سەرەخۆشی لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

سیاسی
  • 9-12-2023, 18:32
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ شەممە"لەتیف جەمال رەشید"سەرۆک کۆمار ، لەپەیامێکدا  پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی" نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، سەبارەت بە قوربانیانی روداوی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو باڵەخانەیەکی قەزای سۆران.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا پرسەر و هاوخەمی خۆی ئاڕاستەی "نێچیرڤان بارزانی"سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردوە، سەرۆک کۆمار لە پەیامەیەکەیدا ڕایگەیاندوە :- بە غەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی ئاگرکەوتنەوەکەی ناو باڵەخانەیەکی قەزای سۆران-مان پێگەیشت، و بە ئازارێکی زۆرەوە چاودێری ئەنجامەکانی ئەو روداوە تراژیدیایە دەکەین، هەروەک هاوخەمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلەکەمان لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی بنەماڵەی قوربانییەکان دەکەین،لەخودای گەورەش داواکارین سەبوری و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت، و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.