فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراق لە دۆڵی زغیتون هێرشیان كردە سەر حەشارگەی تیرۆریستان

ئەمنی
  • 7-12-2023, 18:46
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، تەئكیدیكردەوە: كە فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراقی لە دۆڵی زغیتون لە سنوری كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك، هێرشیان كردە سەر حەشارگەی تیرۆریستان.
    شانەكە لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە گەورەیی قارەمانەكان و ئیرادەی پیاوانی ناو هێزە ئەمنییە قارەمانەكان، فڕۆكەكانی ئێف 16 لە دۆڵی زغیتون لە سنوری كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك گورزێكی وێرانكەریان لە تیرۆریستان دا.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: ئەو هێرشە ئاسمانییە بوێرانەی كە لەلایەن هێزەكانی ئاسمانی قارەمانەوە ئەنجامدرا، بە زانیاریی دروست لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی بە هەماهەنگی و هاوكاری و پلاندانان لەگەڵ شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەنجامدرا.
    ئاشكراشیكرد: هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان كە لە هەموو شوێنێك بەدوای تیرۆریستاندا دەگەڕێن، بڕیاریانداوە لە هەموو شوێنێكی خاكی نیشتمانی بەنرخمان تیرۆر بنبڕبكەن، چاوی ئازاكانمان بەردەوام دەبن لە پاراستنی گەلەكەمان و شەڕكردن و بەرگریكردن لە خاكە بەخشندەكەمان.