بەغداد - INA - وسام مەلا
وێنە - عەلی هاشم
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران عامر عەزاز، ئاراستەیەكی بۆ دەركردنی یاسایەك ئاشكرا كرد كە هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت چالاك بكات.
لە میانی وۆركشۆپێكدا كە لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیران رێكخرابوو، بۆ شانەی بەڕێوەبردنی چاكسازی، بە هاوكاری لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدانی پەرلەمان، لەژێر ناونیشانی (پێناسەیەك بۆ هاوبەشی، تەحەددیاتی وەبەرهێنان، و ڕاپۆرتێك كە باس لە دۆخەكە بكات)، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران عامر عەزاز، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ئەم وۆركشۆپە یەكێكە لە 4 وۆركشۆپ كە ئامانج لێی ئامادەكردنی ڕەشنووسی یاسایەكە بۆ هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت، هەروەها دەكرێت یاسا بۆ كاراكردنی هاوبەشی نێوان هەردوو كەرتەكە بۆ باشتركردنی كوالێتی ئەو كاڵا و خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاوڵاتی دەكرێت، بە ڕێنمایی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی.
وتیشی: وۆرك شۆپەكان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادەكرابوون بۆ كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر كێشە و تەحەددیاتی بەردەم وەبەرهێنان و ئازارەكانی هاووڵاتی لەگەڵ پڕۆژەكانی وەبەرهێنان لە ئیدارەكانی پێشوودا بە مەبەستی چارەسەركردنیان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكی ڕاستەقینە بە هاووڵاتی.
هاوكات، مورتەزا یاسیری یاریدەدەری ڕاوێژكاری یاسایی ڕایگەیاند: لە پرۆگرامی خوێندنی حكومەتدا باسی هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و تایبەت كراوە و بە جددی كاری لەسەر دەكەین، و وتیشی: ڕەشنووسی یاسای كاراكردنی هاوبەشی نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت لە ساڵی 2019ەوە بوونی هەیە، بەڵام لەلایەن حكومەتەوە كشایەوە بۆ ئەوەی هەمواركردن و بەهێزكردنی كەرتی تایبەت ئەنجامبدات.
ڕوونیشیكردەوە: كەرتی حكومی ڕكابەری نییە لەگەڵ كەرتی تایبەت یان دژی كەرتی تایبەت نیە، بەڵكو تەواوكەرە و حكومەت پشتیوانی لێدەكات.
پێشبینییەكانی كەشوهەوا بۆ چوار رۆژی داهاتوو