سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە شازادەی جێنشینی سعودیە دەكات بەبۆنەی سەركەوتنی وڵاتەكەی بۆ میوانداریكردنی “ئیكسپۆی نێودەوڵەتی 2023"

سیاسی
  • 29-11-2023, 18:49
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پیرۆزبایی لە شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان كرد بەبۆنەی سەركەوتنی وڵاتەكەی بۆ میوانداریكردنی “ئیكسپۆی نێودەوڵەتی 2023".
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان، كرد دوای ئەوەی وڵاتەكەی لە هەڵبژاردنی میوانداریكردنی “ئیكسپۆ نێودەوڵەتی 2023"دا سەركەوتنی بەدەستهێنا.
    سەرۆك وەزیران "پیرۆزبایی قووڵی خۆی ئاراستەی شازادە محەمەد بن سەلمان و حكومەت و گەلی شانشینی سعودیە كرد بەبۆنەی سەركەوتنی بۆ میوانداریكردنی “ئیكسپۆ نێودەوڵەتی 2023"، هاوكات هیوای سەركەوتنی خواست بۆ شانشین لە بەڕێوەبردنی ئەم پێشانگە نێودەوڵەتییە و كاركردن بۆ چارەسەركردنی ئاستەنگە نێودەوڵەتییە هاوبەشەكان.