سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری و داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی تاوتوێی دادگاییكردنی تیرۆریستان بەتاوانی جینۆساید دەکەن

سیاسی
  • 27-11-2023, 22:47
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان و کەریم خان داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان باسیان لە دادگاییکردنی تیرۆریستان بە تاوانی جینۆساید کرد.
    ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاندووە: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زێدان، پێشوازی لە کەریم خان، داواکاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکان کرد".
    هه‌روه‌ها وتی: هەردوولا باسیان لە دادگاییکردنی تیرۆریستان کرد لەسەر تاوانەکانی جینۆساید لە عێراق.