وەزارەتی دەرەوەی گەڕانەوەی چوار شوێنەوار لە بەریتانیا كە مێژووەكەیان بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا دەگەڕێتەوە

ناوخۆ
  • 17-11-2023, 20:07
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوە گەڕانەوەی 4 شوێنەواری لە بەریتانیا ڕاگەیاند كە مێژووەكەیان بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا دەگەڕێتەوە.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : لە چوارچێوەی هەوڵە ماندوونەناسەكانی دیپلۆماسی بوژانەوە كە لەلایەن وەزارەتی دەرەوە ئەنجامی داوە، باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە لەندەن بەردەوامە بۆ بەدواداچوون بۆ شوێنەوارە كۆنەكان لە دەرەوەی عێراق و كاركردن بۆ وەرگرتنەوەیان، بە هاوكاری لەگەڵ مۆزەخانەی بەریتانیا.
    سەحاف ووتیشی:  باڵیۆز محمد جەعفەر سەدر شوێنەوارەكانی پێگەیشت كە پێكهاتبوون لە سێ مۆر و تابلۆیەكی شوێنەواریی،كە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی میزۆپۆتامیا لە دەوروبەری ساڵی 2000 پێش زایین، بۆ 600 ساڵ دوای زایینی، ئاماژەی بەوەشكرد كە ژنێكی بەریتانی ئەو مۆرانەی ڕادەستی كردووە كە ئەو لە باوكیەوە بە میرات گرتووە بۆ باڵیۆزخانەكە، هەروەها باڵیۆزخانەكەش شوێنەوارێكی دیكەی لە مۆزەخانەكەوە وەرگرتووە كە پارچەیەكە لە دیوارێكی شوێنەواریی.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : باڵیۆز دەستپێشخەریی خانمە بەریتانیەكەی بەرزنرخاند، داوای لە هەر كەسێك كرد كە كەلوپەلی دێرینی عێراقی هەیە، نموونەی ئەو بكەون، چونكە ئەو خۆبەخشانە بۆ گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتی دایكی كەعێراقە.
    لە درێژەی قسەكانیدا : باڵیۆز محەمەد جەعفەر سەدر پەیامی سوپاسگوزاری پێشكەش بە خانمە بەریتانیەكە كرد، هەروەها سوپاسی بەڕێوەبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مۆزەخانەی بەریتانیا جۆن سیمپسۆن كرد كە وەك پێزانینێك بۆ كارەكانیان و هاوكاریكردنیان لەگەڵ باڵیۆزەكە.