هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوان بەرەو دوبەی بەڕێكەوتن

وەرزش
  • 11-11-2023, 12:51
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوان لە بەغدای پایتەختەوە بەرەو دوبەی بەڕێكەوت بۆ ئەنجامدانی دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیمارات وەك ئامادەكارییەك بۆ بەشداریكردنیان لە پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا كە مانگی داهاتوو لە سەڵتەنەی عومان بەڕێوەدەچێت .
    لەبەیاننامەیەكی كورت لە كەناڵی میدیایی یەكێتی تۆپی پێ كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كە شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوان بەیانی ئەمڕۆ بەرەو شاری دوبەی ئیماراتی بەڕێكەوت بۆ ئەوەی دوو یاری دۆستانە بەرامبەر هاوتا ئیماراتییەكەی ئەنجام بدەن.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هیوادارە هەڵبژاردەی تۆپی پێی تازەپێگەیشتوان  ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو یەكەم یاری ئەنجامبدات، چوارشەممەی داهاتووش یاری دووەم ئەنجامبدات، ڕۆژی پێنجشەممەش بگەڕێتەوە بەغدا بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا.